هەرێم نیوز
فوئاد حسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق و هاكان فیدان هاوتا توركییهكهی له توركیا كۆبونهوه و كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانی هاوبهشیان ئهنجامدا، فیدان وتی، لهبارهی پرسی ئاو گفتوگۆیان كردوه و ئاو کێشەیەکی هاوبەشی نێوان ههردو وڵاـه، هەوڵ دەدەی لەگەڵ عێراق قەیرانەکە چارەسەر بکەن، فوئاد حسێنیش وتی، "توانیومان بگهینه دو ئامانج كه پهیوهستن به پرسی ئاو، كه لێكتێگهیشتنه لهبارهی ڕهشنوسێك بۆ درێژمهودا".
ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کرد و لەگەڵ هاکان فیدان هاوتا تورکییەکی پرسی ئاویان تاوتوێ کرد.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لهسهرهتای كۆنگرهكهدا ڕایگهیاند، لهگهڵ فوئاد حسێن، هاوتا توركییهكهی گفتوگۆیان كردوه و لهبارهی کێشەی کەمی ئاوی نێوان عێراق و تورکیا گفتوگۆیان كردوه كه تەحەدای هاوبەشە بۆ هەردو وڵات، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی هاوکاری دولایەنە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە کردەوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ئاوی هەڵگیراو لە بەنداوەکانی تورکیا بەرەو دابەزین دەچێت، ئەوەش کاریگەری لەسەر قەبارەی ئاوی ڕۆیشتنی ئاو بۆ وڵاتانی دراوسێ، لەنێویاندا عێراق هەیە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەمان بۆ ئەنقەرە پەیوەندی بە پرسی ئاوەوە هەیە، لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە ئاو گەیشتوینەتە ڕەشنووسی ڕێککەوتنێک کە پەیوەندیی بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئاوەوە هەیە و بەم نزیکانە واژۆیان لەسەر دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پەیوەندی زۆر هەیە کە ئێمە بە تورکیاوە دەبەستێتەوە، نەک تەنها پرسی ئاو، بەڵکو دۆخی ئەمنیش، رێککەوتنی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە".