دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، مەزڵوم عەبدی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کرد کە نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا تۆم باراک و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەدمیراڵ براد کوپەری لەخۆدەگرت.

مەزڵوم عەبدی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: “شانازی بوو بۆ من کە پێشوازی لە نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، تۆماس باراک و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەدمیراڵ براد کوپەر، بکەم، کۆمەڵێک بابەت تاوتوێ کراون، کە ئامانجیان پشتگیریکردنی یەکپارچەیی سیاسییە لە سووریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی و درووستکردنی ژینگەیەکی ئارامە بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا، لەگەڵ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە ناوچەکەدا.”

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشداوە، “سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و باڵیۆز باراک ڕۆڵێکی ڕاستگۆیانە و کاریگەریان گێڕاوە بەرامبەر بە گەلی سووریا لە هەوڵەکانیدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە و بەدەستهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ سووریا و هەموو سوورییەکان” و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان لەسەر ئامانجەکانیان بۆ سووریایەکی یەکگرتوو بۆ هەموو سوورییەکان، سوورن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP