دواین هەواڵ

ئابوری‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و ئەم فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت، کەلە 1ی تەمموزی 2024ەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

دەشڵێت: هاوکات مووچەی مانگی تەمموزو مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلە دوای 1ی7ی2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP