هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تیکتۆکچییەک ناسراو بە خەپە شەکرۆکە و تۆمەتبارێکی هاوڕێی بە تۆمەتی تەقەکردن و بەکار هێنانی چەکی بێمۆڵەت دەستگیرکردووە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت: بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبار (ش ، ف ، ح) مان دەستگیر کرد، کە کەسێکی چالاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک و ناسراوە بە (خەپە شەکرۆکە) ، لەگەڵ تۆمەتبارێکی هاوڕێی بەناوی(أ ، خ ، أ) بە تۆمەتی تەقەکردن و بەکار هێنانی چەکی بێ مۆڵەت.
دەشڵێت: جێگەی باسە تۆمەتبار(ش ، ف ، ح ) شەوانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک لایڤ دەکاتەوە و لایڤەکانی ناڕەزای خەڵکی لێدەکەوتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە: لەسەر ئەو بابەتە دووجار لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئاگادار کراوەتەوە و بەڵێنامەی داوە کە لایڤەکانی لە (تیکتۆک) سنوردار بکات و نەبێتە هۆکاری تێکدانی بەها کۆمەڵایەتیەکان.