دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

شاخەوان عەبدوڵا دڵنیایی بە خوێندکارانی کورد لە کەرکوک دەدات

هەرێم نیوز

شاخەوان عەبدوڵڵا لەبارەی كێشەی قوتابییانی كورد لە زانكۆی كەركووك ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ قسەی كردووە و سەرجەم قوتابییانی كورد لە تاقیكردنەوەكاندا دەتوانن بە زمانی كوردی وەڵام بدەنەوە.

بڕیارە سبەی دووشەممە یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابییان لە زانکۆی کەرکووک دەست پێ بكات.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئاگادارییەک بۆ قوتابیانی کەرکووک دەڵێت "لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کەرکووک قسەم کرد و ئەو تەوجیهاتی وەزیر جێبەجێ دەکات".

ڕاشیگەیاند "سبەی سەرجەم قوتابییانی كوردی زانكۆی كەركووك دەتوانن بە زمانی کوردی وەڵامی تاقیكردنەوەكان بدەنەوە هیچ کێشەیان نابێت".




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP