هەرێم نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت گرفتی گەورەی بەردەم مووچە پرسی نەوت بوو کە چارەسەر کراوە و بەهەناردەکردنی نەوت ڕاستەوخۆ مووچە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له میانه‌ی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند، "ئومێد هه‌یه بۆ ناردنی مووچه، ئه‌و گرفته‌ی گه‌وره بوو بابه‌تی نه‌وت بوو، ئێستا چاره‌سه‌ركراوه و ئه‌و دۆسیه‌یه داخراوه، لایه‌نه ته‌كنیكیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا باسده‌كرێت، به‌ڵام به‌گشتی هیچ كێشه‌یه‌ك له دۆسیه‌ی نه‌وت نه‌ماوه".
لەبارەی هاتنی مووچەوە وتی،به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، راسته‌وخۆ مووچه ره‌وانه ده‌كرێت، مووچه‌ی مانگه‌كانی 6 و7یش خه‌رجده‌كرێت و هیچ مووچه‌یه‌ك نافه‌وتێت، كێشه له داهاته نانه‌وتیه‌كان بو ئه‌ویش چاره‌سه‌ركراوه و ئه‌م چه‌ند رۆژه گه‌یشتونه‌ته چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆئه‌و بابه‌ته".
لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە وتی، حكومه‌تی هه‌رێم ئاسانكاری زۆری كردووه، ئه‌ویش به‌پێی یاسای ئیداره‌ی داراییه كه نیوه‌ی داهاته‌كه‌ی خه‌رجبكات، هه‌ربۆیه هه‌فته‌ی داهاتو كۆمه‌ڵێك كرانه‌وه به‌ڕووی مووچه و نه‌وت رووده‌دات".