دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بازرگانی هەرێم: قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینییەکان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم لەبارەی قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی ئۆتۆمبێله‌ چینیه‌كان رایگه‌یاند، “بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق دەرکراوە، بەڵام بڕیارەکە نەگەیشتوەتە هەرێم‌ و هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی لەدەروازە سنورییەکانەوە ئاساییە”.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لەوەزارەتی بازرگانی ‌و پیشەسازیی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، “ھیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتن‌ و قەدەغەکردنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی چینی”.

تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھەرێمی كوردستان، گەیشتوەتە زیاتر لە90 ھەزار ئۆتۆمبێل.

وتیشی، “به‌گوێره‌ی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێم، تەنها ڕێگە به‌هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی تازە دروستکراو دەدرێت‌ و ئۆتۆمبێلی کۆن ڕێگەی لێگیراوە”.

وتیشی، “بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هەر بەرهەمێک، پێویستە عێراق بەفەرمی نوسراو ئاراستەی هه‌رێم بکات، بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلیش تائێستا هیچ نوسراوێک نەگەیشتۆتە هه‌رێم”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP