دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

بیر خستنە سەر پێچەوانەکەی (دژەکەی)

ئەمە میتۆدێکی جوانە و زۆر سوودمەندە، بۆ نموونە:

ئەگەر هەستت کرد زۆر ناڕازیت، چی بکەیت؟ بیرت بخەرە سەر پێچەوانەی هەستەکەت. ئەگەر هەستت بە ناڕازیبوون کرد، بیر لە ڕازی بوون بکەرەوە. ڕازیبوون چییە؟ بەدەستهێنانی هاوسەنگییە.

ئەگەر زیهنت تووڕەیە بەزەیی بهێنە بۆی، بیر لە بەزەیی و میهرەبانی بکەوە، زۆر بەخێرایی وزەکەت دەگۆڕێت، چونکە هەردووکیان هەمان شتن. دژەکەی هەمان وزەیە، هەر کە بیرت خستە سەری هەڵیدەمژێت، توڕەیی لەوێیە، بیگۆڕە بۆ بەزەیی و میهرەبانی.

شتێک ئەنجام بدە: پەیکەرێکی بودا (یان وێنەیەکی بودا) بهێنە، چونکە ئەو پەیکەرە ئاماژەیە بۆ بەزەیی و میهرەبانی. هەر کاتێک هەستت بە توڕەیی کرد بچۆرە ژوورەکەت و سەیری بودا بکە، وەک ئەو دانیشە و هەست بە میهرەبانی و بەزەیی بکە.

لە ناکاو گۆڕانکارییەک لە ناو تۆدا ڕوودەدات، توڕە بوونەکەت دەگۆڕێت و وروژانەکەت نامێنێت و بەزەیی تیاتدا سەرهەڵدەدات، ئەمەش وزەیەکی جیاواز نییە، بەڵکو هەمان وزەیە—هەمان وزەی توڕە بوونە—تەنیا کوالێتییەکەی گۆڕاوە و بەرزتر بووەتەوە. تاقیکەرەوە.

"ئۆشۆی خوداوەندی خۆشەویست"
تەکنیکەکانی دینامیک مێدیتەیشن

تێبینی:
ئەگەر لە جێبەجێ کردندا ئەم شێوازە بێزاری کردی، بەسەر خۆتدا مەیسەپێنە و وازی لێ بهێنە، دانەیەکی تر هەڵبژێرە، بەڵام دڵسۆزبە لە تاقیکردنەوەیان. ((خوای گەورە/ئۆشۆ)).

((مەی... پێویستی بە ئۆشۆیە تا سەرخۆش بێت))

هارون



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP