دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای ئەوەی بانکی رافیدەین ئاگادار کرایەوە بەپەلە رێککەوتنێکی کرد

هەرێم نیوز

دوای ئەوەی سیناتۆرێکی ئەمریکی گەنجینەی فیدەرالی ئەمریکای ئاگادارکردەوە کە بانکی ڕافیدەین لە عێراق پارە سپی دەکاتەوە ودەنێرێت بۆ حوثیەکانی یەمەن، ئەمڕۆ بانکی ڕافیدەین ڕێککەوتنێکی نوێی ئەنجامدا لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ چاودێری کاری بانکەکە.

بانکی رافیدەینی عێراق لە واشنتن گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای K2 Integrityی ئەمریکی واژۆ دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.

رێککەوتنەکە لە بارەگای باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن واژۆ کراوە و ئەو باڵیۆزخانەیە وردەکارییەکەی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی بانکی رافیدەین، ئەو گرێبەستە رێککەوتنێکی هاوبەشیی پیشەییە لەنێوان بانکەکە و کۆمپانیای K2 Integrityی ئەمریکی. رێککەوتنەکە بە پشتبەستنە بە بڕیاری ژمارە (23274)ی ساڵی 2023ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

کۆمپانیای K2 Integrityی ئەمریکی لە بواری راوێژکاریی دارایی و چاودێریدا کار دەکات، هاوکات وردبینی لە مامەڵەکانی فرۆشتنی دۆلار دەکات بە نرخی فەرمی، کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە بۆ هەناردەکاران دابین دەکرێت.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە پاکێجێکی گشتگیری خزمەتگوزاری دەداتە بانکی رافیدەین، لەوانەش، بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، جێبەجێکردنی سیستمەکانی پابەندبوون بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت، هەروەها بەهێزکردنی ژێرخانی چاودێریی بانکە عێراقییەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ جۆو وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە هەژماری خۆی لە "ئێکس" ڕایگەیاند، "بانکی ڕافیدەینی عێراقی سەر بە دەوڵەتی عێراق خەریکی مامەڵەی داراییە لە بەرژەوەندیی حووسییەکان کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە، ئێمە ناوێکمان هەیە کە بەم وڵاتانە دەگوترێت ئەویش وڵاتانی سپۆنسەری تیرۆرە".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان ناوێکیان بۆ ئەو وڵاتانە هەیە، "ئه‌ویش پشتوانی تیرۆره‌". له‌كاتی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ئەمریكا، کار بۆ بڕینی پاره‌داركردنی عێراق ده‌كه‌ن.
گەنجینەی ئەمریکا سزای بانکی رافیدەین بدات



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP