هەرێم نیوز
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکراوە و لە بەغداوە بەڵێندراوە، لە نزیکترین کاتدا و لەگەڵ دابەشکردنی پارەی ئەم جارەدا، پارەی هەرێمی کوردستانیش خەرج بکرێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، "بۆ پارەی گەنم بەردەوام لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین، بەڵام چونکە وەرگرتنی گەنم زووتر لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستیپێکرد، سەرەتا لەوێ دابەشکراوە".
ساڵی رابردووش حکومەتی عێراق 700 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، بەڵام ئەمساڵ رێژەکەی کەم کردەوە و بە هەمان نرخ وەریگرت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی مانگێک بەسەر وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تێدەپەڕێت، بەگوێرەی ناوچەکان وەرگرتنەکە لە 10ـی حوزەیران دەستیپێکرد و 20ـی تەممووز دوایین رۆژ بوو، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ هیچ بڕە پارەیەک بۆ جووتیاران خەرج نەکراوە.