هەرێم نیوز
ئێستا تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، كار لەسەر قۆناغی سێیەمی دابەشكردنی زەوی دەكەن و سەرۆكی شارەوانیی هەولێریش دەڵێت، تیمەكانمان تەنانەت لە كاتەكانی پشووشدا كار دەكەن بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا قۆناغی سێیەمیش ڕابگەیەنین، زەوییەكانیش بەپێی ماستەرپلان دەبێت و دەكەونە سەر ڕێگەی هەولێر- دهۆك.
كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، تا ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە قۆناغی یەكەم و دووەمدا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دابەش كراوە، ئێستاش ئامادەسازیی بۆ قۆناغی سێیەم دەكەین.
ئاماژه‌ی بهوشهكرد، "له ئێستادا تیمه‌كانمان به به‌رده‌وامی، له كاتی ده‌وامی ئاسایی و دوای ده‌وام و ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی پشوشدا كار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ قۆناغی سێیه‌م ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات قۆناغی سێیه‌میش ده‌ستپێبكات".
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ده‌ڵێت، "له هه‌ردو قۆناغی یه‌كه‌م و دوه‌مدا، زه‌وی له سنوری ئاشۆكان و داره‌به‌ن و سه‌یدان و خه‌رابه‌دراو له سنوری سنوری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ولێر- دهۆك دابه‌ش كرا".
په‌یوه‌ست زه‌وییه‌كانی قۆناغی سێیه‌میش، كارزان عه‌بدولهادی ڕونیكرده‌وه، "شاری هه‌ولێر خاوه‌نی ماسته‌رپلانه و له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێردا كرا كه هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئه‌ندام بوون، له ماسته‌رپلانی هه‌مواركراودا ڕێگه‌ی هه‌ولێر- دهۆك بۆ نیشته‌جێبوون دیاریكراوه، بۆیه به‌دڵنیایییه‌وه زه‌وییه‌كان زه‌وی زۆر باشن و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیش گه‌یاندنی شاری هه‌ولێره به زێی گه‌وره".