دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

دانە غاز: ئاستی بەرهەمهێنانمان لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە

هەرێم نیوز

کۆمپانیانی دانە غاز لە ڕاپۆرتی دارایی نیوەی ساڵی 2025، ئاستی بەرهەمهێنای لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت'' ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە بەهێزی ماوەتەوە و لە بەرزبوونەوەدایە''.

ئەمڕۆ یەکشەممەكۆمپانیای دانەغاز، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، داهاتی کۆمپانیاكە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتە 171 ملیۆن دۆلار، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوە دابەزیوە كە 190 ملیۆن دۆلار بوە. هۆکارەکەشی دابەزینی نرخی فرۆشتن و کەمبونەوەی بەرهەمهێنان بوە لە میسر، کە لەبەرامبەردا بەشێوەیەکی کەم بەهۆی بەرزبونەوەی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و باشتربونی نرخەکان لە میسر قەرەبو کرایەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی "كۆرمۆر" لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025دا لە ئاستێکی بەرزدا بەردەوام بو، و بەرهەمی  ڕۆژانە زیاتر لە 500 ملیۆن پێ سێجا غازی تێپەڕاند. لە مانگی (نیسان/4)ـدا، کۆمپانیا کاری چاکسازیی خولیی پلان بۆ داڕێژراوی لە دامەزراوەی "كۆرمۆر" ئەنجامدا، کە بوە هۆی کەمبونەوەیەکی کاتی لە ڕێژەکانی بەرهەمهێنان لە چارەکی دوەمی ساڵدا. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، چاكسازییەكانی كۆرمۆر پێویست بون بۆ دڵنیابونەوە لە بەردەوامیی ئاستەکانی متمانەپێکراوی و سەلامەتیی کارپێکردنی دامەزراوەکە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن، و کۆمپانیا سەرکەوتو بو لە تەواوکردنیان پێش وادەی دیاریکراو، و دواتر بەرهەمهێنان گەڕایەوە ئاستە ئاساییەکانی خۆی.
فراوانکردنی "كۆرمۆر 250" بەرهەم بە ڕێژەی 50% بەرز دەکاتەوە

ئەوەشیخستەڕو، کارکردن لە پڕۆژەی فراوانکردنی "كۆرمۆر 250" بەردەوامە، کە کۆمپانیا و هاوبەشەکانی ڕێبازێکیان گرتەبەر، کە یارمەتیدەر بو لە خێراکردنی خشتەی کاتیی تەواوکردنی پڕۆژەکە. کاتێک دەکەوێتە کار، پڕۆژەکە 250 ملیۆن پێ سێجا گازی ڕۆژانە دەخاتە سەر توانای بەرهەمهێنان، کە کۆی بەرهەمی "پێرل پێترۆلیۆم" بە ڕێژەی 50% بەرز دەکاتەوە، و بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداری دەکات لە بەهێزکردنی شلەی نەختینەیی و ئاستەکانی بەرهەمهێنانی "دانە غاز".

لەبارەی كێڵگەی چەمچەماڵیشەوە رایگەیاند: لە کێڵگەی "چەمچەماڵ"، چالاکییەکانی پەرەپێدان بەردەوامن لە چوارچێوەی پرۆگرامی وەبەرهێنان کە بەهاکەی 160 ملیۆن دۆلارە و کۆمپانیا لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایگەیاندبو. لە ئێستادا کاری هەڵکەندن و ئامادەکردنی شوێنی تایبەت بە یەکەی تاقیکردنەوەی بەرهەمهێنانی فراوانکراو ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی بەدەستهێنانی بەرهەمی پێشوەختە کە دەگاتە 75 ملیۆن پێ سێجا گاز لە ڕۆژێکدا.
لە گفتوگۆداین بەمەبەستی پێدانی پارە و مسۆگەرکردنی وەرگرتنەوەی قەرزەکان

لەبارەی داهاتی نەختینەیی كۆمپانیاكەوە، داناغاز دەڵێت، کۆی گشتی ئەو پارانەی کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025ـدا وەریگرتوە، نزیکەی 120 ملیۆن دۆلار بوە، کە 103 ملیۆن دۆلار لە هەرێمی کوردستانی عێراق و17 ملیۆن دۆلار لە میسر بوە. هەروەها پشکی "دانەغاز" لە شایستە داراییەکانی لای هەرێمی کوردستان 71 ملیۆن دۆلار بوە.

دانە غاز کۆمپانیایەکی ئیماراتییە و لە بواری بەرهەمهێنانی غاز کار دەکات، ئەو کۆمپانیایە هاوشان لەگەڵ پێنج کۆمپانیای دیکە لە بواری وزە لە کوردستان کاردەکەن، کۆمپانیاکانی 'دانە غاز و هیلال' خاوەنی 35% پشکی کێڵگەی گازی کۆرمۆرن کە دەکەوێت گوندی کۆرمۆری قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ و گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتییە لە هەرێمی کوردستان. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP