هەرێم نیوز
شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق په‌یوه‌ست به موچه‌ی مانگی شه‌شی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستپێده‌كات به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
كۆبونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌كاتێكدایه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بگۆڕدرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چله‌ی ئیمام حسێنه‌وه.
ئەوەلەكاتێكدایە بەگوێرەی كۆتا ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستە ڕۆژانە حكومەتی هەرێم 230 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە هەناردە بکات، بەڵام بەهۆى هێرشە درۆنییەکانەوە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان، هەرێم ڕایگەیاندوە كە ناتوانێت ئەو بڕە رادەست بکات.