هەرێم نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرێی رۆژانە و مانگانەی كرێكارانی دیاریكرد و بەپێی بڕیارەكەش، كرێی كرێكار نابێت رۆژانە لە 15 هەزار كەمتر بێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه واژۆی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه، بڕیاردراوه به دیاریكردنی كەمترین كرێی مانگانەی كرێكاری ناكارامە بەبڕی 450 هەزار دینار.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، سەبارەت بەو كرێكارانەی كە بەكرێی رۆژانە كاردەكەن، نابێت كرێی رۆژانەیان لە 15 هەزار دینار كەمتر بێت و مانگانەش نابێت بڕەكەی لە كەمترین كرێی كرێكاری ناكارامە كەمتر بێت.