هەرێم نیوز
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی وادەی دەستکردن بە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ” له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا تیروپشك بۆ به‌شێكی زۆر له‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كه‌ین”.
له‌یلا عومەر سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی، بەمیدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا تیروپشك بۆ به‌شێكی زۆر له‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كه‌ین كه ناویان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی له‌پارێزگای سلێمانی ده‌رچووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانمان چڕتركردوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو بكرێن و ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی ئه‌و كه‌سانه رابگه‌یه‌نین و تروپشكیان بۆ بكه‌ین كه ناویان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌رچووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دەکات و دەڵێت”جێگری سەرۆکی حکومەت زۆر به‌په‌رۆشه بۆ كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه، و جیی خۆیەتی سوپاسی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان بکەم كه هاوكارو پشتیوانن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه گرنگه، كه لای ئێمه هه‌ر كارێك به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدابێت گرنگه”.
ڕۆژی 27ـی ئازاری2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە و لە رۆژی 31ـی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی رەسمی كوردستان بڵاو كردەوە و هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک، كە 8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.