هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نوسینگەی دوکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد کە بڕێک کەلوپەلی ناو فرۆشتگایەکی هاوڵاتییەکیان دزی بوو.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیەند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕێک کەلوپەلی لەناو دوکانەکەیدا لێ دزراوە پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەكانی نوسینگەی دوکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو توانرا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، هەردوو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب (ب، ع، ح) لەدایکبووی 1990 و (ئ، ر، ع) لەدایکبووی 1997 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.