هەرێم نیوز
كەمێك لەمەوبەر درۆنێك لە سنوری ناحیەی تەكیەی سنوری سلێمانی كەوتەخوارەوە و لەئێستاش هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە.
مەمەد رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە رایگەیاند: درۆنێک لە شاخی تەکیە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە. ئێستا لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکردووە.
"كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه ده‌نگێكی به‌رزی لێوه‌هاتوه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای هاوڵاتیانی دانیشتوی ته‌كیه دروستكردوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ڕێگه‌ی درۆنه‌وه هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌تروش له سنوری پارێزگای دهۆك.
شه‌وی رابردوش، له‌ڕێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشكراسه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه له‌سنوری قه‌زای مه‌خمور له پارێزگای هه‌ولێر و زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.
ناحیەی تەکیە سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.