دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 9ـی بنەڕەتی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی خولی دوەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە، هەروەها لە ڕۆژی 6ـی ئەم مانگە تاكو 9 مانگ خوێنكاران دەتوانن  فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پربکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی 9ـی بنەرەتی دەکەینەوە کەوا لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دوەم بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025 لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکەن بکەن.  هەروەها خوێندكار دەتوانێت لە قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پربکەنەوە لە ڕێکەوتی 6ـی ئەم مانگە تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان ڕێکەوتی 9ـی مانگ، بەدڵنیایەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵینەوە.

ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئای ئۆ ئێس:

ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید:



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP