دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سایلۆی سلێمانی جوتیارانی چەند ناوچەیەکی سنوورەکەی ئاگادار دەکاتەوە

هەرێم نیوز

سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیارانی قەرەداغ و بازیان و شارباژێر و ماوەت دەکاتەوە کە سبەینێ گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆ بکەن.

ئەمڕۆ شەممە، سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ‘ئاگاداری جوتیارانی سنووری بەشە کشتوکاڵیەکانی (قەرەداغ، بازیان، شارباژێڕ، ماوەت) دەکەین کە لەسبەینێ رۆژی یەکشەممە، گەنمەکانیان بهێنن بۆ سایلۆکەمان بە مەبەستی ڕادەستکردنیان”.

هاوکات وەزارەتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، لە سلێمانی پێنج سایلۆ و بنکەیەک گەنمی جوتیاران وەردەگرن و تا ئێستاش 106 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا بڕی 265 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە و وتیشی، بۆ ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی هەرێم وتبووی، حکومەتی هەرێم 400 هەزار تەن گەنمی پیشنیازکردووە حکومەتی عێراق لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP