دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامی ترەمپ لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا دەڵێت: كارێكی "باشە" کە حەماس رایگەیاندووە، وەڵامی "ئەرێنی" داوەتەوە بۆ پێشنیازی ئاگربەست لە غەززە.

 ترەمپ لەناو فرۆكەكەیدا بە رۆژنامەنوسانی وت: رەنگە لە ماوەی چەند رۆژێکدا رێککەوتن لەبارەی غەززە بکرێت. 
ئاماژەی بەوەشدا: تا ئێستا لە وردەکاری وەڵامەكەی حەماس ئاگادار نەکراوەتەوە، جەختیشكرد لەوەی، دەبێت شتێک بۆ غەززە بکەین، پارەیەکی زۆر و هاوکارییەکی زۆر رەوانە دەكەن.

ئێوارەی هەینی، بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: راوێژی ناوخۆیی لەگەڵ گروپ و هێزە فەلەستینیەكان سەبارەت بە دوایین پێشنیاز، كە نێوەندگران پێشکەشیان كردووە بۆ راگرتنی دوژمنكاری بۆ سەر کەرتی غەززە، تەواو کردووە.

بزووتنەوەکە، لە بەیاننامەیەکدا جەختیكرد،  وەڵامی خۆی پێشکەش بە ناوبژیوانەکان کردووە، روونیشی کردەوە، وەڵامەکە "ئەرێنی" بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP