دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

پلاندانانی عێراق: هەرێمی کوردستان کەمترین ڕێژەی هەژاریی تێدایە

هەرێم نیوز

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان کەمترین ڕێژەی هەژاریی تیدایە، دەشڵێت، لە ئێستادا رۆژانە دوو هەزار تەن پێداویستى رۆژانەى کشتوکاڵیی لە (تەماتە ، پیاز، پەتاتە) لە پارێزگاى دهۆکەوە رەوانەى بازاڕەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق دەکرێت. 

عەبدولزوهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاند، ستراتیژیەتى نیشتمانى گشتگیریان گرتووەتە بەر بۆ رووبەرڕووبوونەوەى هەژاریی و پلانى چوار ساڵەى (2026بۆ2030) ـیان داڕشتووە و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە رێژەى هەژاریی کەمبکەنەوەبۆ کەمتر لە نیوە، وتیشى لە پێنج ساڵی رابوردوودا رێژەی هەژاریی لەعێراق لە 17%ـەوە کەمبووەتەوە بۆ8%  و 9%، ئەوەشى وەک دەستکەوتێکى گرنگ داناو گوتیشى پێوەرەکانی هەژاریی تەنهاداهاتى مانگانە و ساڵانە ناگرێتەوە بەڵکو خواردن، شوێنى نیشتەجێبوون، خوێندن، تەندروستى ، گرنگیدان بە کاری ژنان و تواناى کەمکردنەوەى گۆڕانکارییەکانى کەش و هەواپێوەرەکانى تری دیاریکردنى هەژارین، کە هەموو ئەمانە لە هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاست و باشوورى عێراق باشترن.

وتەبێژەکەى وەزارەتى پلاندانانى عێراق وتیشى، رێژەى هەژاریی لە لە پارێزگاکانی موسەنا، زیقار و نەینەوا(موسڵ) بەباشی دابەزیوە، بەڵام لە بەسرە و بابل و ئەنبار کەمێک بەرزبووەتەوە.

وتەبێژەکەى وەزارەتى پلاندانان لەنێو قسەکانیدا ئاماژەى بەناوچەى شەنگالیش کردووە، کە رێژەى هەژاریی تێیدا بەرزە و هۆکارەکانى باس نەکردووە، ئاماژەى بەوەشکردووە رێژەى هەژاریی لە ئێستادا لە هەرێمى کوردستان لەچاو پارێزگاکانى تری عێراقدا زۆر کەمیکردووە، لە هەولێر 7%ـە و لە دهۆک 8%ـە و لە پارێزگاى سلێمانیش لە نێوان 8.5%  تا 9% ـدایە.

بەگوێرەى وتەى شارەزایانى بوارەکە، ئامار و داتاکان بەشێکى زۆرى لە ئامارە سەرتاسەرییەکەى عێراقەوە سەرچاوەى گرتووە و بەشێکى دیکەشى لەو بابەتانەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئاماری رۆژانە نیشانى دەدەن، هەر بۆنموونە بەگوێرەى لێدوانی بەرپرسانى پارێزگاى دهۆک لە ئێستادا رۆژانە دوو هەزار تەن پێداویستى رۆژانەى کشتوکاڵیی لە (تەماتە ، پیاز، پەتاتە) لە پارێزگاى دهۆکەوە رەوانەى بازاڕەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق دەکرێت، کە پێشتر ئەمە لە پارێزگای سلێمانییەوە کراوە، بەڵام بەهۆی پاشەکشەى سلێمانى لەو بوارەدا دهۆک چووەتە ریزى پێشەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP