هەرێم نیوز
ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەری عێراق بەسەرپەرشتیی فایەق زێدان کۆبووەوە ئەمەش دوای ئەوەی داوەرەكانی دادگای فیدراڵی دەستلەكاركێشانەوەكەیان كشاندەوە و گەڕانەوە سەر کارەکانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی7ی 2025 ئەنجومەنی دادوەری عێراق بەسەرۆكایەتی فایەق زێدان كۆبووەوە، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی دادوەرانی دادگای تەمیزو داواكاری گشتی و دادگای فیدراڵی كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پیرۆزبایی لە مونتەزر ئیبراهیم كرا، وەك سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق و سوپاسی ئەندامانی دادگای فیدراڵیان كرد كە داواكارییان بۆ خانەنشینی كشاندەوە دوای ئەوەی بیانووەكانیان بۆ خانەنیشین بوون كۆتایی هات.
هەفتەی رابردوو 9 ئەندامی دادگای فیدراڵی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری كرد بەهۆی ناڕەزاییان بەرامبەر جاسم عەبودی سەرۆكی دادگای فیدراڵی، دواتر جاسم عەبودی داوای خانەنشینبوونی كرد و سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی دانرا.