هەرێم نیوز
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "دەستکراوە بە پێكهێنانی لیژنه ناوه‌ندی و لاوه‌كییه‌كان بۆ چاودێریكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكان".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئه‌ركی ئه‌م لیژنانه بریتییه له چاودێریكردن و به‌دواداچوون بۆ سه‌رپێچیه‌كانی هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنی ئاگاداركردنه‌وه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی پێشوه‌خته‌ی كاندیدبوون یان ئاماژه‌كردن به ژماره‌ی كاندیدێك پێش ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی فه‌رمی".
وتەبێژی کۆمسیۆن وتی، "راگه‌یاندنی پێشوه‌خته پێشێلكارییه‌كی روونی یاساكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، هه‌ر كاندید و لیستێكیش پێشێلی بكات، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
بەپێی ئەو وادەیە بێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکردووە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.