دواین هەواڵ

عێراق‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

فوئاد حسێن: هەوڵەکانی مەسرور بارزانی بۆ زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدایە

هەرێم نیوز
وەزیرى دەرەوەى عێراق دەڵێت: "ستایشى هەوڵەکانى مەسرور بارزانی بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو کێشە و ناکۆکییەکان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی نیشتمانیدا دەکەین".

 فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لەگەڵ فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، کۆبووەوە و هه‌ردوولا ئەنجامەکانی گفتوگۆکانى ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا و چۆنیەتی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان بە پێی یاسا و دەستوور، تاوتوێ كرد.

فارس عیسا جەخت لەسه‌ر پابەندبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ چارەكردنى سەرجەم کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە ڕێگەی گفتوگۆى بونیاتنەر و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کرد.

فوئاد حسێن، ستایشى هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانی بە سەرۆکایەتىی مەسرور بارزانی بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو کێشە و ناکۆکییەکان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی نیشتمانیدا کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP