هەرێم نیوز
دەستەى دەستپاکى عێراق ڕایگەیاند، بڕیارى دەستگیرکردن بۆ شەش فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیى سەماوە دەرچووە.
دەستەى دەستپاکى عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، تیمێک لە نووسینگەى لێکۆڵینەوەى تاوان لە پارێزگاى موسەننا، زانیارییان لەسەر ئەو شەش فەرمانبەرەى بەڕێوەبەرایەتیی گشتى شارەوانیى سەماوە کۆکردووەتەوە و دواى کۆکردنەوەى بەڵگەکان، بەگوێرەى ماددەى 315 لە یاسای سزادانى عێراق دەستگیرکراون.
رونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارەکان لە ناویاندا لێپرسراوى هۆبەى ژمێریارى و لێپرسراوى هۆبەى وردبینی و ئەرشیف و دۆسییەکانى لە بەڕێوەبەرایەتى شارەوانیى سەماوەى تێدایە، کە مامەڵەى نایاساییان بە چەکى بانکى و پسووڵەى خەرجیىەوە کردووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو فەرمانبەرانە کارە نایاساییەکانیان لەنێوان ساڵانى 2020 تاکو 2023 ئەنجامداوە.