دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکەم گەشتی ئاسمانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستیپێکردەوە

هەرێم نیوز
دوای 13ڕۆژ لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ڕایگەیاند: “یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی دەستیپێکردەوە”

 فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: “دوای بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕوی جوڵەی فڕۆکەوانیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٥-٦-٢٠٢٥) یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقیەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەپێچەوانەوە ئەنجام درا”.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “وابڕیارە هێڵە ئاسمانییەکانی تریش بەپێی پلانی خۆیان دوایی ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێبکەنەوە”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP