هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر، هەرزەکارێکی بە تۆمەتی سوکایەتی و گاڵتە پێکردن بە ئافرەتێکی بەساڵاچوو دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: "دوای ئەوەی گرتەڤیدۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بلاو کراویەوە، کە کەسێکی هەرزەکار کە تەمەنی خوار ١٨ ساڵە هەڵساوە بەگاڵتە پێکردن و سوکایەتی کردن بە ئافرەتێکی بەساڵاچوو".
لە ڕوونکردنەوەکەی ئاسایش هاتووە: "مێژووی تۆمار کردنی گرتەڤیدۆکە دەگەڕێتەوە بۆ دووساڵ بەر لە ئێستا".
دووپاتیکردەوە: "دواتر ئەم گرتەڤیدیۆیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوی کردۆتەوە، لە سەر ئەم بابەتە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کراو ڕێکاری یاسای بەرامبەر وەرگیرا".