هەرێم نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر بۆ ماوەیەکی کاتی هەموو خزمەتگوزارییەکانی ڤیزایان ڕاگرت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند: "لە 12 ی حوزەیرانەوە، وەک خۆپارێزی، نێردەی ئەمریکا لە عێراق دەستیکرد بە ڕۆیشتنی هەندێک لە کارمەندەکان، بۆ بەهێزکردنی ئۆپەراسیۆنەکانمان، کارمەندانی زیاتر لە 21 و 22 ی حوزەیران عێراقیان جێهێشت".
گووتی: "باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر بۆ ماوەیەکی کاتی هەموو خزمەتگوزارییەکانی ڤیزایان ڕاگرتووە".
دووپاتیکردەوە: "باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی گشتی هێشتا خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیانی ئەمەریکا دەکەن".
باسی لەوەشکرد: "مەترسی توندوتیژی یان هێرشی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان زیادیکردووە کە شوێنەکانی ئەمەریکا دەکەنە ئامانج، ئێمە بە توندی ئامۆژگاری هەموو هاوڵاتیانی ئەمەریکی لە عێراق دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی کە بیانییەکان سەردانی دەکەن و هەر کۆبوونەوەیەکی گەورە یان قەرەباڵغی".
ڕوونیشیکردەوە: "سنووری وشکانی لەگەڵ کوەیت و تورکیا بە کراوەیی دەمێننەوە، بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی کە بەنیازن لە ڕێگەی وشکانییەوە بچنە ناو تورکیا".