هەرێم نیوز
سەرۆکی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "ئیدانەی هەڵوێستی لاوازی حکومەتی عێراق کرا لەپای واڵاکردنی ئاسمانەکەی بەڕووی فڕۆکە و موشەکەکانی ئیسرائیلدا".
محەممەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی سۆسیال دیموکراتی کوردستان جەختی لەوەشکردەوە: "لەبەرژەوەندی هیچ لایەک نییە و ئامانج لێی تەنها بۆ لەباربردنی ئەو دەرفەتەبوو کە بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران هاتبووە کایەوە".
دەڵێت: "ئیدانەی هەڵوێستی لاوازی حکومەتی عێراق کرا لەپای واڵاکردنی ئاسمانەکەی بەڕووی فڕۆکە و موشەکەکانی ئیسرائیلدا".
باسی لەوەکرد: "لە خۆڕاگری و پشوو درێژی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرا لەهەمبەر سیاسەتی برسیکردن و دەستبردن بۆ قوت و گوزەرانیان لەلایەن حکومەتی بەغداوە، ڕاگەیەندرا، لەهیچ یاسا و عورفێکدا نەبووە حکومەت بەهەر بیانو و پاساوێک بێت موچەی موچەخۆرانی ڕابگرێت و مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵک پێشێل بکات".
ڕوونیکردەوە: "بۆیە حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبەرامبەر ئەو فشاری برسیکردنەی بەغدا، داوا لە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و گشت هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات".
دووپاتیکرد: "کە ڕێگەچارەیەکی نیشتمانی بۆ دابینکردنی گوزەرانی خەڵک بدۆزرێتەوە و سەرجەم کارتەکانی فشار بەکاربێت وەک گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکان و بڕینی تەزووی کارەبا، تا ڕادەی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی، بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ناردنەوەی ئاوارەکان و گەڕانەوە بۆ بڕیاری چارەنوسسازی خەڵکی کوردستان لە بارەی چارەنوسسی خۆیانەوە(ڕیفراندۆم)".ۆ