هەرێم نیوز
لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕ و هێرشی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەشێك لە وڵاتان بڕیاریان دا باڵوێزی وڵاتەكانیان لە تارانی پایتەختی دابخەن و كارمەندانیان بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.
سەرەتا بەریتانیا و دواتر سویسرا و ئنجا هۆڵەندا بۆ سەلامەتیی گیانی كارمەندانیان، باڵوێزخانەیان داخست، دواجار ڕووسیایش بڕیاری دا باڵوێزخانەكەی لە تاران دابخات.
لە 13ی حوەزیرانەوە، شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستی پێكردووە، لە سەرەتای شەڕەكەوە تا ئێستە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیل لەو هێرشە مووشەكییانەی ئێراندا گەیشتە 19 كەس.
باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە تەلئەبیب، بە کەناڵی ڕوسیا 24ی ڕاگەیاندوە، "پێویستە هەمو ئەو هاوڵاتییە ڕوسیانەی لە ئیسرائیلن، وڵاتەکە بەجێبهێڵن تا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە"، ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکات لە ڕێگەی میسرەوە بڕۆن، لەوێش بێ ڤیزا دەتوانن بچنەوە بۆ ڕوسیا.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئهگهری ههیه دۆخەکە گرژیی زیاتر بهخۆوه ببینێت، مەترسی لەسەر ژیان و تەندروستی دیپلۆماتکار و هاوڵاتیانی ڕوسیا لە ئیسرائیل تەواو ڕاستەقینەیه".
باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە تەلئەبیب دهڵێت، "پلانی فریاگوزاری لەبەرچاو دەگیرێت لە ئەگەری پێویستبونی چۆڵکردنی فراوانتر، لە کۆتایی هەفتەدا باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە تاران چالاکییەکانی لە کونسوڵخانەکەی لەوێ بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت و کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی خۆی لەو وڵاتە ڕاکێشا".
لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێراندا لانیکەم 24 کەس لە ئیسرائیل کوژراون، کە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی سەربازی و ئەتۆمی ئێران ئەنجامدراون، دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن، لە هەینی ڕابردوەوە لانیکەم 224 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.
دوای هۆشدارییە فەرمییەکانی گەشتکردن کە هەینی ڕابردو دەرکرا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ڕوسیا فەرمانی بە هێڵە ئاسمانییەکان کرد گەشتەکانیان بۆ ئێران و ئیسرائیل ڕابگرن و خۆیان لە ئاسمانی ئەو وڵاتانە و هەروەها ئوردن و عێراق بەلایەنی کەمەوە تا 26ی حوزەیران دوربخەنەوە.