هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند، مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە زیاتر لە 150 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لەماڵێکدا دزی بو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كە زیاتر لە 150 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لەماڵەکەیدا لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی لێ دزراوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لەماڵەکەیدا لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی لێ دزراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار وەرگیراو مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت. هەروەها دەستگیرا بەسەر تەواوی پارەو ئاڵتونە دزراوەکەدا.
تۆمەتبار (س، م، أ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەکەیسەکە بەردەوامە.