دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی ئێران

هەرێم نیوز

سوپای ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییانی ئێران دەکات، لە دەوروبەری دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی چەک دوور بکەونەوە. 

ئەمرۆ یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بەپەلەی بە زمانی فارسی بۆ هاووڵاتییانی ئێران بڵاو کردووەتەوە و داوایان لێ دەکات، لە  دەوروبەری دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی چەک دوور بکەونەوە، بۆ ئەوەی ژیانیان نەکەوێتەوە مەترسییەوە. 

سوپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لەم کاتەدا یان لە داهاتوویەکی نزیکدا لە دامەزراوەکانی چەک لە ئێران ئامادەبن، هەروەها لایەنە پاڵپشتیكارەكانیان، بۆ سەلامەتی خۆتان دەستبەجێ ئەم دامەزراوانە چۆڵ بکەن و تا كاتێكی نادیار نەگەڕێنەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە: نزیکبوون لەم دامەزراوانە ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە.

هاوکات میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بارەگای وەزارەتی بەرگری لە تاران و چەند پێگەیەکی سەربازییان لە شاری شیراز، لە ڕۆژئاوای ئێران بۆمباران کردووە. 

هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، زیاتر بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمی و سوپای پاسداران و زانا ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ و ئه‌گه‌ر ئێران زیاتر ده‌ست بكاته‌وه‌ و زیان به‌ ئیسرائیل بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێ ئیسرائیل ستراتیجیی جه‌نگ له‌ لێدانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و سوپای پاسداران بۆ لێدان له‌ ژێرخانی ئابووریی ئێران بگۆڕێت. ئیسرائیل به‌ چه‌ند هێرشێكی لاوه‌كی ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ به‌رپرسانی ئێران گه‌یاندووه‌.

ئێرانیش لە وەڵامی ئەو هێرشانە کە تا ئەمڕۆ یەکشەممەش، 15-06-2025، بۆ ناو خاکەکەی بەردەوامن، بە هەڵدانی سەدان مووشەک وەڵامی ئیسرائیلی داوەتەوە. عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاندووە، بەرپرسانی تەلئەڤیڤ باجێکی قورسی دەستدرێژییەکانیان دەدەن. 

هەرچی ئەمەریکاشە، چەند جارێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل بە تاک لایەنە هێرشی کردووەتە سەر ئێران و بە هیچ شێوەیەک بەشدارییان نەکردووە، بەڵام دەتوانن لە ماوەیەکی کەمدا شەڕی نێوان هەردوو وڵات بوەستێنن. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP