هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا، سەرجەم تاقیكردنەوەكانی لە قوتابخانە حكومی و ناحكومیەكان بە پۆلی١٢ـی ئامادەیشەوە دوابخات و دواتر لە كاتی تاقیكردنەوەكان بڵاودەكاتەوە.
وهزارهتی پهروهردهی ههریمی كوردستان ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه، لەبەر بەرژەوەندی گشتی، ئەم هەفتەیە واتە لە سبەی رۆژی شەممە ١٤ ی ٦ ی ٢٠٢٥ هەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکوومی و ناحکومیەکان بە قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانە حکوومی و ناحکومیەکانیش هەمووی دوادەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو.
ئهوهش خراوهته ڕوو، لە هیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکان ئەنجام نادرێن و پاشتر لە رێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە لە خشتەی تاقیکردنەوەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.
جەنگی ئیسرائیل و ئێران کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵگیرسا و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، مەترسی فراوانبوون و تەشەنەسەندنی لێ دەکرێت و ترس هەیە پەل بکێشێت بۆ جەنگێکی هەرێمی، وڵاتانی جیهانیش هۆشداری دەدەن لەوەی کاتژمێرەکانی داهاتوو مەترسیدار دەبن.