هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت، خوێندكارانی كوردستان له‌ئێران سه‌رپشك ده‌كرێن له گه‌ڕانه‌وه یاخود به‌رده‌وام بون له پرۆسه‌ی خوێندن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له ناوچه‌كه‌دا روده‌دات، بۆ پاراستنی گیانی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان كه له زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌خوێنن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بریاریدا خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌و وڵاته ده‌خوێنن، سه‌رپشكن له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان، یاخود مانه‌وه‌یان له كوردستان له ئه‌مڕۆوه تاوه‌كو 1ی7ی 2025".
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای 1ی 7دوباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه بۆ دۆخه‌كه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ماوه‌یه‌ش وه‌ك ماوه‌ی مانه‌وه بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت".