هەرێم نیوز
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی دیدارێكدا لەگەڵ هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی دژی داعش ڕایگەیاند، ئەوەی دژ بە ئێران رویداوە پێشێلكارییەكی رونی یاسای نێودەوڵەتییەو كارێكی دوژمنكارانەیە و عێراق بەتەواوەتی رەتیدەكاتەوە خاك یان بواری ئاسمانی وڵاتەكەی بەكاربهێنرێت.
نوسینگەی رایگەیاندی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ستیڤن ڤاگن، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد و ژەنەراڵ كیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كۆبوەتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەوەی دژ بە ئێران روویداوە پێشێلكارییەكی روونی یاسای نێودەوڵەتییەو كارێكی دوژمنكارانەیە كە رێساكانی سیستەمی نێودەوڵەتیی تێكدەدات.
هێرشەكە لەكاتێكدایە كە هێشتا هەوڵە دیپلۆماسییەكان بەردەوامن و؛ ئەمە تەنیا هەوڵەكانی ئارامكردنەوەی دۆخەكە تێكنادات، بەڵكو نیازی بەئەنقەست بۆ راكێشانی ناوچەكە بەرەو روبەڕووبونەوەی بەفراوانتر ئاشكرا دەكات، لەبری ئەوەی رێگریی لێبكات.
لە راگەیانداوەکەدا هاتوە، عێراق بەتەواوەتیی رەتیدەكاتەوە خاك یان بواری ئاسمانی وڵاتەكەی بەكاربهێنرێت بۆ جێبەجێكردن یان ئاسانكاریكردن بۆ هەر هێرشێكی دوژمنكارانە دژ بە هەر دەوڵەتێكی دراوسێ.
دەشڵێت، عێراق ماف و بەرپرسیارێتیی هەیە پارێزگاریی لە سەروەریی خۆی بكات و حكومەت هەموو رێكارێكی یاسایی بۆ ئەم مەبەستە دەگرێتەبەر.