دواین هەواڵ

کوردستان‌

 08/06/2025

ریستۆرانی عومەر میشیاوی بەهۆی کەڕووی مەنجەڵی برنج و پیسییەکەی داخرا

هەرێم نیوز
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان ڕیستۆراندتی عومەر میشیاوی داخرا.

 قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ریستۆرانت و  چێشتخانەی عومەر مئشیاوی لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی داخست.

باسی لەوەشکرد، لەکاتی سەردانی لیژنەکان دەرکەوتوە کە شوێنەکە پابەندی هیچ یەکێک لەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن نییە،

گووتی، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی شوێنەکە، نەبونی مۆڵەتی کارکردن، پێویستە شوێنەکە و ئەو کارمەندانەی کاری تێدا دەکەن مۆڵەت لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەپیشەکەیان وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، چێشتخانە و ریستۆرانتی عومەر میشیاوی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP