دواین هەواڵ

جیهان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕوسیا: ئامادەین بۆ نێوەندگیری لەنێوان ترەمپ و مەسك

هەرێم نیوز

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا گاڵتە بە پەرەسەندنی شەڕە قسەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مەسکی ملیاردێر کرد و پێشنیاری نێوەندگیریکردنی ئاشتی نێوان هەردولای كرد بە بڕە پارەیەكی گونجاو.

دیمیتری مێدڤێدێڤ، كە سەرۆک وەزیرانی پێشوی ڕوسیاشە ئەمڕۆ هەینی لە پەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "ئێمە ئامادەین ئاسانکاری بکەین بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان دی و ئی بە پارەیەکی گونجاو".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان ئامادەن پشكەكانی ستارلینک (خاوەنداری بۆ ئیلۆن مەسك دەگەڕێتەوە) وەک پارە وەربگرن، بۆیە هاوڕێیان شەڕ مەكەن. 

دیمیتری مێدڤێدێڤ، بە نوکتەی گاڵتەجاڕانە و هەندێکجاریش هێرشی توند لە سۆشیال میدیادا ناسراوە. لێدوانەكەی لەكاتێكدایە كە هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسك لە سێشەممەی ڕابردوەوە، هێرش دەكەنە سەر یەكدی و ڕەخنەی توند لە یەكدی دەگرن. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەڕ و ئاڵۆزی نێوان ئەو دوو هاوپەیمانەی پێشو، دوای ئەوە هات كە مەسك ڕۆژی سێشەممە ڕەخنەی لە پڕۆژە یاسایی بودجەی ئەمریكا گرت كە ترەمپ دەیوێت كۆنگرێسی وڵاتەكەی پەسەندی بكات و بە "گەورە و جوان و نایاب" وەسفی کرد.

 هەروەها کەمتر لە هەفتەیەک دوای ئەوەی دێت كە ترەمپ ئاهەنگێکی ماڵئاوایی بۆ مەسک لە كۆشكی سپی سازکرد، کاتێک مەسك کۆتایی بە خولی خۆی هێنا وەک وەزیری كارامەیی حكومەت، کە ئەرکی کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵیەکان بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP