دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

کۆمەڵی دادگەری: مووچەخۆران ‏بەبێ پارە ئەم جەژنەیان بەڕێ دەکەن

هەرێم نیوز
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایگەیاند: "مووچەخۆران ‏بەبێ پارە ئەم جەژنەیان بەڕێ دەکەن ".

 كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاند: " سەبارەت بە پێنەدان و دابەشنەكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەنجومەنی ‏سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری بە نیگەرانییەوە لە دۆخی مووچەخۆرانی ڕوانی و ‏ڕایگەیاند، كە لەم بەرە جەژنانەدا قەیرانی مووچە بۆ مووچەخۆران خولقێنراوە".

گووتی: "‏بارودۆخێكی سەختیش خراوەتە بەردەمیان، كە ئاماژەكان بۆ ئەوەن مووچەخۆران ‏بەبێ پارە ئەم جەژنەیان بەڕێ بكەن، ئەم قەیرانەش دەسەڵاتدارانی ‏بەغدا لێی بەرپرسن".

دەشڵێت: "لە شەڕی سیاسی و هەڵبژان ‏دواجار هەر هاووڵاتیان لەو نێوەندەدا دەبنە قۆچی قوربانی و باجەكەی دەدەن، دەبێت ‏دەسەڵاتدارانی عێراق چارەسەر بكەن و پابەند بن بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و ‏یاسای بوودجەی عێراقەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP