دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

هۆشیار زێباری: حەلبوسی بە باشی بڕگەکانی دەستوری نەخوێندوەتەوە

هەرێم نیوز
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، وادەردەکەوێت حەلبوسی بە باشی بڕگەکانی دەستوری نەخوێندوەتەوە.

 هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە "ئێكس" ڕایگەیاند، پرۆژەكەی بەڕێز محەمەد حەلبوسی و نەخشە رێگای پێشنیارکراوی چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، هەوڵێکە و هەستکردنە بە قوڵی قەیرانەکە.

باسی لەوەشکرد، بەڵام بە پێداچونەوەی سەرەتایی بە پێشنیازەکەدا، دەردەکەوێت، بەڕێز حەلبوسی بە باشی بڕگەکانی دەستوری نەخوێندوەتەوەو.

ئاشکراشیکرد، بەو بارەدا لێكدەدرێتەوە بڕگەكانی بەشێوەیەکی خواستگەرایی و بۆ رازیكردن شرۆڤە كردبێت، نەک بەشێوەیەکی دەستوری و یاسایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP