هەرێم نیوز
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی سعودی ڕۆژی دووشەممە ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کە وڵاتی سعودییە ڕێگە بە کردنەوەی فرۆشگای خواردنەوە کحولییەکان بدەن.
پێشتر وا بڵاوکرایەوە، دەسەڵاتدارانی سعودیە پلانیان هەیە ڕێگە بە فرۆشتنی مەی بدەن لە شوێنە گەشتیارییەکاندا، ئەمەش لەکاتێکدا وڵاتەکە خۆی بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034ی فیفا ئامادە دەکات.
لە ساڵانی ڕابردوودا سعودیە هەندێک سنووردارکردنی بۆ ڕاکێشانی گەشتیار و بازرگانی نێودەوڵەتی سووک کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی گەورە بۆ هەمەچەشنکردنی ئابوورییەکەی و کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە نەوت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە: هێشتا خواردنەوە کحولیەکان قەدەغەکراون، لە ئێستادا هەم سعودی و هەم بیانییەکان دەتوانن بەشداری لەو چالاکییانەدا بکەن کە سەردەمانێک لە وڵاتی کەنداودا بیریان لێنەدەکرایەوە - لە سەماکردن لە ئاهەنگەکانی بیابانەکاندا تا سەیرکردنی مۆدێلەکان لە پێشانگای مۆد یان چوون بۆ سینەما.