دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

وادەی کۆتای هاتنی جەنگی غەززە ئاشکرا کرا

هەرێم نیوز
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، نزیکن لەوەی ئۆپەراسیۆنەکانییان لە غەززە بە کۆتا بێت.

 یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، نزیکدەبنەوە لە کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەغەززە، ئەمەش دوای هەفتەیەک لە کۆتایی هاتنی جەنگی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران. 

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی لە ئامانجەکانی ئیسرائیل کردووەتەوە لە جەنگی غەززە، لەناویاندا ئازادکردنی تەواوی دیل و بارمتەکانیان و لەناوبردنی تەواوەتیی بزوتنەوەی حەماس.

هەروەها، ژمارەیەک بەرپرسی بەرپرسی ئیسرائیلی باسیان لەوە کردووە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و نێوەندگیرە قەتەرییەکان گەشبینن بەرامبەر بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەغەززە، بەڵام ماڵپەڕی ئاکسیۆس بڵاویکردووەتەوە، تەلئەڤییڤ هێشتا تێناگات بنەمای ئەم گەشبینییەی واشنتن و دەوحە چییە.

لە بەرامبەردا، میدیای ئیسرائیلی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتەوە ڕایانگەیاندووە، دوێنێ لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کابینەی جەنگی ئیسرائیلی، چەند وەزیرێک جەختیان لەوەکردووەتەوە هێشتا ئامانجەکانی جەنگ لە غەززە بەدینەهاتووە و ئۆپەراسیۆنە سەربازی و فشارە سیاسییەکان لەسەر حەمماس بەردەوام بێت. 
گفتوگۆکانی ئاگربەستی غەززە کە پێش جەنگی ئیسرائیل و ئێران ڕاگیران؛ پێشنیازەکەی ئەمریکایان گفتوگۆ دەکرد کە بریتیی بوو 60 ڕۆژی ئاگربەست و ئازادکردنی 28 بارمتەی زیندوو و مردوو، لە بەرامبەر ئازادکردنی زیاتر لە 1200بارمتەی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە.

پێشووتریش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، گەشبینیی خۆی بە ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی نوێ لە غەززە دەربڕیوە و ڕایگەیاندبوو: "ئاگربەستی غەززە نزیکە و دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا ڕبگەیەندرێت".

بەپێی دوایین ئاماری ئیسرائیل؛ هێشتا 49 بارمتەی  لەنێو کەرتی غەززە ماون کە کوژرانی 27یان پشتڕاستکراوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP