دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەردۆغان: سەری هێرشبەر پان دەکەینەوە

هەرێم نیوز
سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداری توند دەدات و ڕایگەیاند،  هەر کاتێک دەستدرێژی بکرێتە سەر ئاسایشی نەتەوەییمان، ئەوە هیچ شتێکمان بۆ گرنگ نابێ و سەری هێرشبەرەکە پان دەکەینەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی کە لە ناوچەکەماندا ڕوویاندا، بۆمان دەرکەوت کە ئەو قۆناغە تا چ ڕادەیەک پێویست و هەنگاوێکی ستراتیژییە، و لەو پێشکەوتنانەی کە لە ماوەیەکی کەمدا بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر بەدی هاتووە، خۆشحاڵین.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر کاتێک دەستدرێژی بکرێتە سەر ئاسایشی نەتەوەییمان، ئەوە هیچ شتێکمان بۆ گرنگ نابێ و سەری هێرشبەرەکە پان دەکەینەوە، ئێمە باش دەزانین چۆن تۆپ بگرینە ئەوانەی کە بەرد دەگرنە ئێمە. ئەگەر پێویستە بێت ئەوە دەسەڵات و ئیرادەی خۆمان بە زیادەشەوە پێشان دەدەین.

ڕاشیگەیاند، بە ڕیشە داکووتانی سیستەمی سەرۆکایەتی لە تورکیا، بونیادنانەوەی سەدەی تورکیا خێراتریش دەبێت، هیچ کردەوەیەک کە ببێتە هۆی درزخستنی بەرەی ناوخۆیی تورکیا بۆمان قبوڵکراو نییە، و هیچ کەسێک توانای ئەوەی نییە کە تورکیا بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە لە هاوپەیمانییە تەمەن پەپوولە ئاساکاندا جێی دەگرت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP