دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

برنج و زەیت دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بریکارەکان ئاگادار دەکاتەوە؛ دوکانەکانیان کراوەبێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو برنج و زەیتی مانگی یەک و دوو دابەشدەکرێت.

 بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ڕایگەیاند: "ئاگاداری بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار بنکەی 261 تا 292 دەکەن بڕی پارەی دیاریکراو بۆ سەبەتەی سێیەمی خۆراک بگەیەننە دەستیان و هۆشداریشیان پێدەدات، کە هەر کەس دوابکەوێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، کە داواکاری لە بریکارەکانی ناوشار و دەرەوەی شار دەکات دووکانەکانیان کراوەبێت بۆ وەرگرتنی ئەو مادانەی لە سەبەتەی خۆراکی مانگی یەک و دوو دابەش نەکراوە، کە بریتییە لە (زەیت و برنج) و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP