هەرێم نیوز
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەکان دەستیان بەسەر بڕی (سێ) تۆن نوقڵ و نەباتی ئێرانیدا گرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕی (سێ) تۆن نوقڵ و نەباتی ئێرانیدا گرت کە لەیەکێک لە کۆگانی ناوشاری سلێمانی دانرابوو بۆ فرۆشتن و بەرواری بەکارهێنانی بەسەرچووە و شیاو نییە بۆ خواردن.
باسی لەوەشکرد، بەپێی رێکارەکان سەرەڕای ئەوەی تەواوی ئەو خۆراکە بەسەرچووە لەناو دەبرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، خاوەنەکەیشی رووبەڕووی سزای مادی دەکرێتەوە