دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: چەکدانانی پەکەکە جێگەی رێزە

هەرێم نیوز
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە جێگەی رێزە.

 رۆژی دووشەممە 12-05-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: "بڕیارەکانی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخستن، کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری و دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسەتی دیموکراسی، لەسەر بانگەوازی سەرۆک ئۆجەلان جێگەی رێزە."

دەشڵێت: "پەکەکە لە قۆناخی رابردوودا، رۆڵێکی مێژوویی و سەرەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گێڕاوە. ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم هەنگاوە نوێیە رێگە خۆش دەکات بۆ پرۆسەیەکی سیاسی و ئاشتیانەی نوێ لە ناوچەکەدا."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP