هەرێم نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دهۆک لەبارەی پرسی مووچەی مانگی چوارەوە ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێم ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر بە حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە.
دەشڵێت: هەوڵەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەردەوامن. سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی فەرمانبەر و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم کە تا ئێستا زۆر پشوودرێژ بوونە، بەڵام پێویستە ئەوانیش بزانن، حکومەتی فیدراڵییە تا ئێستا مووچەی نەناردووە.
سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە 20 ڕۆژە لیستی مووچەی ئەو مانگەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کراوە، بەڵام تا وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
جێی ئاماژەیە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی مووچەوە بڕیارێک دەربکات.