دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕیکلام و بانگەشەکردن بۆ حەج و عومڕە قەدەغە کرا

هەرێم نیوز

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ کۆمپانیایەکی حەج و عومڕە تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی حەج و عومڕە نابێت ڕیکلام و بانگەشە بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11-5-2025 بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاگاداری هەموو خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومڕەی کوردستان دەکەین، ئەوانەی مۆڵەتی فەرمییان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومڕە نەکەن تاوەکوو پرۆسەی حەج بە سەرکەوتوویی بە کۆتا دێت.

دەشڵێت ئەوکات بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە پلانێکی توکمەوە و بە بەرنامەیەکی تازە و رێنمایی نوێ دەرگای پێشکەش کردن بە ڕووی کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لێرەوە بە پێویستی دەزانین ئاگاداری کۆمپانیاکان بکەینەوە کە خۆیان لە ریکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومڕە بەدوور بگرن تاوەکوو بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت و هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێیچی بکات ئەوا ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP