دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوى نزیکەى 10 هەزار کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنى زەوى گەڕایەوە

هەرێم نیوز 

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەکی دیکە لە ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەت دەرچوو.

لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتى پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە هاتووە، دوا بەدوای گەرانەوەی وەجبەی یەکەمی پێدانی زەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگه، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ (٩٥٧٩) ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە.

- ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران١٣١ کەس.

- لیوای ٢ی پیادە ٧٠٨ کەس.
- لیوای ٤ی پیادە ١٤٠٠ کەس.
- لیوای ٧ی پیادە ١٦٧٢ کەس.
- لیوای ١١ی پیادە ١٦١٧ کەس.
- لیوای ١٢ی پیادە ١٦٢٢ کەس.
- لیوای ١٧ی پیادە ١٠١٩ کەس.
- لیوای ١٨ی پیادە ١٤١٠ کەس.

وەزارەتەکە پێشمەرگە دەڵێت، کۆی گشتی (٩٥٧٩) کەس لەم وەجبەیە سودمەند دەبن و پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکار بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP