دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

هەندێک لە کاندیدەکانى عێراق کڕینى دەنگ و ناڕوونی سەرچاوە داراییەکانی

هەرێم نیوز

تادێت لە وادەى دیاریکراوى هەڵمەتى هەڵبژادنەکانى عێراق نزیکتر دەبینەوە، هەر لە ئێستاشەوە بەشێک لە خێڵ و کاندید و میلشیاکان گوڕیان خواردووەتەوە و کار بۆ بردنەوەى کورسییەکى پەرلەمان دەکەن، بە درێژایی هەڵبژاردنەکانى عێراقى دواى 2003 بێبەش نەبووە لە چەند بابەتێک، یەکێک تا دەوتوانێت پارە خەرجدەکات و بەشێکى دیکەشى وەک ئەوانی پێناکرێت، دروشمێک کاریگەریی لەسەر راى جەماوەر دەکات و بە بێ ئەوەی بزانن ئەم کەسە چى لەباردایە سەرى دەخات، بەشێکى دیکەش کەسانى بەتوانا و شەرم بەخۆ هاتوون و نایانەوێت بچنە نێو ئەو کێبەرکێیەوە و ئەوەش دەبێـتە هۆی ئەوەى پەرلەمان نەتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت.

هەڵمەتى هەڵبژادنەکانى عێراق چەندین بابەتی تەمو مژاویی لەخۆ گرتووە، هەیانە چەک دەبەخشێتەوە و هەشیانە بە بەستە پارە دەدات بەوانەى کاری لەگەڵ دەکەن، کۆمیسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراقیش 9ـى مانگی تشرینى یەکەمی وەک یەکەم رۆژى هەڵبژاردنەکان دیاریکردوە و مانگێکی تەواو دەخایەنێت و لە رۆژی 9ـى تشرینی دووەمیش کۆتایی دێت و دوو رۆژدواتر پرۆسەکەى ئەنجام دەدرێت، سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن بەفیڕۆدانێکی زۆر لە پارەدا هەیە لەکاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکاندا و بەشێکى زۆر لە سەرچاوەکانیش نادیارن، شرۆڤەکاران گومانیان بۆ دەرەوەى سنوورەکانە و ئامانج دەستێوەردانە لە عێراق لەڕووی یاساییەوە. سۆزان مەنسور ئەندامی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە رۆژنامەى رایگەیاندووە هەڵمەتى هەڵبژاردن لە عێراق یەکێکە لە کێشەو ئاڵنگارییە سەختەکانى بەردەم دەستپاکی لەعێراق هۆکارەکەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناتوانرێت کۆنترۆڵبکرێت و نازانرێت چۆن سەرچاوەکانى دیاریی بکرێن و سەربەخۆیانە چاودێرییان بکرێت، ئەوەش کێشەى بۆ دیموکراسیەت و پاکوخاوێنییەکەى دەنێتەوە، راشیگەیاند کاندید هەیە هەموو سنوورەکانى هەڵمەتى هەڵبژاردن تێدەپەڕێنێت، بە ئاشکرا دەکەوێتە کڕێنى دەنگی خەڵک ، ئاهەنگ سازدەکات و پارە دەبەخشێتەوە ئەوەش کاریگەریی دەبێت لەسەر شێواندنی هەڵمەتى هەڵبژاردن و ئەوانەى تواناى ئەو کارانەیان نییە بە نەتوانا و کەمتەرخەم دێنە ئەژمار هەرچەندە تواناى بەڕێوەبردن و شارەزییان زیاتریش بێت، گوتیشى دەبێت بە یاسا ئەوە رێکبخرێتەوە کە هەر کاندیدێک دەتوانێت چەندە خەرج بکات و لە سنوورى چەندێکدا کارەکانى هەڵمەتى هەڵبژاردن بەڕێوە ببات و بۆ هەمووانیش وەکو یەک بێت، هەرچەندە لە رێنماییەکانى کۆمیسۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکاندا ئاماژە بە هەندێکیان کراوە بەڵام ناچنە بوارى جێبەجێکردنەوە و وەک مرەکەبی سەر کاغەز ماونەتەوە، راشیگەیاند هاوکاریکردنى دەرەکیی هەندێک لایەن بەئاشکرا دەبینرێت بەڵام هیچ کەسێک لێپێچینەوەیان لێنکات. رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردووە لەنێو کاندیدە دەرنەچووەکانى خوولەکانى پێشوودا خەڵکانى شارەزا و بەتواناى جۆراوجۆر هەبوون لەبەر ئەوەى عەشیرەت و حیزب و پارەیان لە پشتەوە نەبووە نەیانتوانیوە دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و سەرکەوتوو نەبووە، هەربۆیە رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردووە بەشێکی پەیوەندیی بە ئاستى رۆشنبیریی تاکى کۆمەڵگەى عێراقییەوە هەیە تابزانێت دەنگ بەکێ دەدات و کێ دەنێرێتە پەرلەمان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP