هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاری سلێمانی ڕایگەیاند: "لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان لەمەوبەدوا شاهید بۆ دەرهێنانی کارتی زانیاری پێویست نیە".
بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاری سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتییان لەبارەی لابردنی بڕیاری بردنی شاهید بۆ دەرهێنانی کارتی زانیاری رایگەیاند: "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و کارئاسانی بڕیاردرا ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت کارتی زانیاری لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و هەریەک لە ئیدارەی سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەربهێنن".
ئەوەش ئاشکرا دەکات: "لە 4ی5ی2025ەوە پێویست ناکات شاھید لەگەڵ خۆیاندا بھێنن بەمەبەستی دەرھێنانی کارتی زانیاری".
ڕوونیشیکردەوە: "هاووڵاتیان بەبێ هیچ شاهێدێك دەتوانن مامەڵەی خۆیان رایی بكەن و كارتی زانیاری دەربكەن".
پێشووتر هەر هاووڵاتییەک پێویست بوو بۆ دەرهێنانی کارتی زانیاری، دەبوایە دوو شاهید لەگەڵ خۆیدا ببات بۆ سەلماندنی ئەو داواکارییانەی لێی داواکراوە.